تورکیا : ٩٦ کیلۆمەتر لە دیواری سنووری لەگەڵ ئێران تەواو بوو

پەیامی کورد   ...  تورکیا : ٩٦ کیلۆمەتر لە دیواری سنووری لەگەڵ ئێران تەواو بوو

بەرپرسانی پارێزگای "ڤان"ی تورکیا ڕایانگەیاند، ٩٦ کم لە دیواری سنووری نێوان تورکیا و ئێران بە درێژایی ٢٩٥ کیلۆمەتر تەواو بووە.

تورکیا و ئێران ٥٦٠ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە، کە ٢٩٥ کیلۆمەتر ڕووی لە پارێزگای وانی تورکیایە. ئۆپراسیۆنی درووستکردنی دیوار لەم سنوورە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستی پێکردووە.

درووستکردنی دیوارێک لەسەر سنووری ئێران لەگەڵ ئێران تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ تەواو دەبێت.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە