تورکیا چرای سەوزی بۆ ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ هەڵکرد
پەیامی کورد ... تورکیا چرای سەوزی بۆ ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ هەڵکرد
بلۆمبێرگ نووسیویەتی داواکارییەکانی تورکیا بۆ پەسەند کردنی فینلەندا و سوید لە ناتۆ بریتی لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکانی ئانکارا بە هۆی کڕینی سیستەمی " ئێس-٤٠٠" لە ڕووسیا و هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی کە جارێکی دیکە تورکیا لە بەرنامەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی " ئێف – ٣٥ ی ئەمریکا بەشداری پێبکرێت .
بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ ، هەموو ئەندامەکان دەبێ پاڵپشتی لە داواکارییەکانی ئەم دوو ووڵاتە بکەن ، بەڵام تورکیا ووتوویەتی بە هۆی ئەوەی کە هێلسینکی و ستۆکهۆڵم " بابەتێکی ڕوونیان " لە بەرامبەر " پەکەکە " نەگرتووە بەر ، ڕەزامەندی لە سەر ئەم داواکارییە ناکات .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە