تورکیا ڕاوێژکاری سەربازی دەنێرێتە بەغدا
پەیامی کورد ... تورکیا ڕاوێژکاری سەربازی دەنێرێتە بەغدا .
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لە هەناردنی ٢٥ ڕاوێژکاری سەربازی بۆ بەغدا لە ڕاستای پاڵپشتی کردنی لە ئەرتەشی عێراق هەواڵ دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە گویرەی ڕاگەیاندنی تویتەری وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەم ڕاوێژکارانەی لە ڕاستای پاڵپشتیکردن لە ئەرتەشی عێراق و لە چوارچێوەی شاندنی ناتۆ لە عێراق ناردووەتە بەغدا .
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم وەزارەتخانەیە ٢٥ ڕاوێژکاری سەربازی کە یەکێک لەوانە فەرماندەیە ، لە چوارچێوەی شاندی ناتۆ لە عێراق چالاکی یان دەبێت .
هەفتەی ڕابردوو خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە میانەی سەفەرێکی خۆیدا بۆ عێراق ڕایگەیاندبوو کە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێردا سەرکەوتووانە و جێگای باس کردن بووە و لەو سەفەرەدا بابەتگەلی ئەمنییەتی تایبەت بە دوو ووڵات و ناوچەکە خراوەتە بەر باس و ووتووێژەوە .
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە