تورکیا کاتی دەرچوونی لە کۆنڤانسیۆنی ئیستانبووڵ ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... تورکیا کاتی دەرچوونی لە کۆنڤانسیۆنی ئیستانبووڵ ڕاگەیاند .
تورکیا لە هەنگاوێک دا کە ناڕەزایەتیگەلی بەرفراوانی لە سەر ئاستی ئەم ووڵاتەدا بەدوای خۆیەوە هێنا ڕایگەیاند : کە لە یەکی مانگی جووڵای یەوە لە کۆنڤانسیۆنی ئیستانبووڵ کە بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تووندووتیژی لە دژی ژنان ە دەردەچێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک بەرپرسانی تورکیا جەختیان کردەوە کە بە پێی حۆکمی سەرۆککۆمار ، تورکیا لە یەکی مانگی جووڵای یەوە بە شێوەی فەرمی لەم کۆنڤانسیۆنە دەردەچێت .
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەم هەنگاوەی بە " تەواوی یاسایی " ناو برد ، و بەرگری لێوە کرد بەڵام ئەم بڕیارە ناڕەزایەتی بەرفراوانی لە سەر ئاستی ئەم ووڵاتەدا بەدوای خۆیە هێنا .
پیلانی دەرچوون لەم کۆنڤانسیۆنە ساڵی ڕابردوو خرایە بەر باس چوونکە دەوڵەتی تورکیا و بنکەی خەڵک ئەم کۆنڤانسیۆنەیان گورز لێدانێک لە بەهاکانی بنەماڵە ، ئائین و هاندانی کۆمەڵگا بە هاوڕەگەزبازی ناو دەبەن .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە