تورکیا کێشەی لەگەڵ ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، نییە
پەیامی کورد ... تورکیا کێشەی لەگەڵ ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، نییە
تورکیا، کێشەی لەگەڵ ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ نییە، بەڵام با بزانین لەسەر چی ڕێککەوتوون؟
یانس ستۆڵتنبێرگی سکرتێری گشتی ناتۆ شەوی رابردوو رایگەیاند، تورکیا دەستبەرداری ڤیتۆکەی بووە بەرانبەر بە سوید و فیلەندا و لە کۆتایی شدا رێککەوتنێک لە نێوانیان واژووکراوە و دواتریش راگەیندراوێکی سێ قۆڵی هاوەبەشیان بڵاوکردووەتەوە .
ئەمەش لەدوای ئەوە هات، کۆبوونەوەیەکی چوار قۆڵی لەنێوان یانس ستۆلتنبێرگ سکرتێرى گشتی ناتۆ و سائۆلى نینیستۆ سەرۆککۆمارى فینلەندا و ماگدالینا ئەندێرسۆن سەرۆکوەزیرانى سوید و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا کرا و دواتریش یاداشتنامەیەکیان واژووکرد.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی دەڵێت، بەگوێرەی یاداشتنامەکە، سووید و فینلەندا قایل بوون و بەڵێنیان بە تورکیاداوە رێگری له چالاکییه‌کانى پارتی کرێکارانی کوردستان و سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی دیکە بکەن کە تورکیا بە کاری تیرۆری لەقەڵەمیان دەدات و هەموو کەسێک پەیوەندیدار بێت بەو بابەتانەوە.
هاوکات، تورکیا داوای کردووە سوید و فینلەندا سەرکۆتی هێرشى تیرۆریستی سه‌رجه‌م ئه‌و رێکخراوه تیرۆریستانه بکەن که له دژی تورکیادا چالاکی ئەنجام دەدەن.
لەسەر هەردوو ووڵاتەکە پێویستە، لێکۆڵینه‌وه له چالاکییه‌کانى کۆکردنه‌وه‌ى پاره و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌ندام بۆ په‌که‌که و سه‌رجه‌م پارت و رێکخراوەکانی دیکەیان بکەن و قەدەغەیان بکەن.
هەر بە گوێرەی ئاژانسەکە لە یاداشتنامەکەدا هاتووە، فینلەندا و سوید لە سۆنگەی به‌ڵگه و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کانى تورکیا، خێرا کار له‌سه‌ر دیپۆرتکردنى گومانلێکراوانى تیرۆر یان راده‌ستکردنه‌وه‌یان ده‌که‌ن.
"یاداشتنامەى سێ قۆلى" ناوی ئەو یاداشتنامەیە کە لەنێوان سوید و فینلەندا و تورکیا شەوی رابردوو واژووکرا کە لە دواى کۆبوونەوە چوار قۆلی یەکەى ناوەندى کۆنگرەى IFEMA لە مەدرید کە لوتکەى ناتۆى تێدا ئەنجامدەدرێت ئامادەکرابوو.
دواى واژووکردنى "یاداشتنامەى سێ قۆلى" نێوان تورکیا، سوید و فینلەندا راگەیندراوێکى سێ قۆلی هاوبەش بڵاوکرایەوە.
هەر بە گوێرەی راگەیندراوەکەدا، لەبەرامبەر هەموو ئەوانەدا تورکیا پشتیوانی له سیاسه‌تى ده‌رگاى کراوه‌ى ناتۆ ده‌کات و پشتیوانى خۆى له لوتکه‌ى مه‌درید بۆ بانگهێستکردنی سوید و فینلاند بۆ ئه‌ندامیەتى له ناتۆ ده‌کات و تێیدا هاتووە: "فینلەندا و سوید وه‌ک هاوپه‌یمانى داهاتووى ناتۆ، پشتیوانى له په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و ئه‌و رێکخراوه ناکه‌ن که له تورکیا به فه‌تۆ ناسراوه".
باس لەوەشکراوە، سوید ئه‌وه پشتڕاست ده‌کاته‌وه که له داهاتوویەکی نزیکدا یاسایه‌کى نوێ و کاریگه‌رترى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌خاته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. ئیتر تورکیا، فینلەندا و سوید پشتڕاستى ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که هیچ گه‌ماڕۆیه‌کى چه‌کى نیشتمانى له نێوانیاندا نه‌ماوه
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە