توونێلێکی نهێنی کۆگاى چەک و کەرەستەى مووشەکی وەزارەتى بەرگرى ئێران لە قەزوین ئاشکرا دەبێت
بە پێى بەدواداچوون و زانیاریگەلی نهێنی لە سەرچاوەیەکەوە لە قەزوین ، چەندین ووردەکارى و زانیارى تایبەتى لەسەر توونێلى ئەنبار و کۆگاى چەک و کەرەستەى مووشەکى وەزارەتى بەرگرى و هەروەها بنکەیەکی نهێنى ئاشکرا بووە.
بە پێى ڕاپۆرتێک ، وێنە و شوێنە جۆگرافییەکان و نەخشەکانى توونێلى کۆگاى چەکى مووشەکى، نیشان دەدات کە دەروازەکەى لە نێو بنکەی فێرکارى و ڕاهێنانى کۆمەڵەى بەرهەنگى باباییە لە نزیک گوندى یانس ئابادە. بە پێى ئەم ڕاپۆرتە، یەکێک لە دەروازەکانى دەرچوون لەم کۆگا نهێنییەى مووشەک لە باشوورى گوندى میان کوه نەگەیشتوو بە شارۆچکەی ئابیک هەڵکەوتووە.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە قەزوینەوە ئاشکراى کرد کە ئەم شوێنە چەک و چۆڵى بنکەی سەربازی ئابیکیش ى تێدایە کە لە نێو شاخەکەوە هەڵکۆڵدراوە و بەرینییەکەى هێندە گەورەیە کە دەکرێت لۆری و بارهەڵگرى گەورە بە ئاسانى پێیدا هاتووچۆ بکات. بە پێى قسەى دانیشتووانى خۆجەیی، وەزارەتى بەرگرى هەموو زەوی و شاخەکانى ناوچەکەیانى بە زۆر دەستبەسەردا گرتووە و کردوویەتییە ناوچەى قەدەغە و یاساغ.
هەروەها باس لە بنکەیەکی نهێنى وەزارەتى بەرگری ش کراوە کە کەوتووەتە نزیک گوندێک بە ناوى فالیزان کە سەر بە قەزوینە. دەگوترێت، لە کاتێکدا کە یەکێک لە ناوەندەکانى چوونە نێو توونێلە نهێنییەکەى چەک و چۆڵ و مووشەکى وەزارەتى بەرگرى لەم پادگانەیە، کەچى هیچ ناو و نیشانێکى لەسەر نەخشە تۆمار نەکراوە و بە نهێنى هێڵدراوەتەوە.
بە پێى ڕاپۆرتە دەستکەوتووەکان، هەموو ئەم ناوچەیە لە ژێر کۆنتڕۆڵى کەسانى سەربازى و جل وبەرگی مەدەنی وەزارەتى بەرگریدان و هاتووچۆ بە ئاسانى ڕێگەپێدراو نییە و زۆر پارێزراوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە