تووڕەبوونی لەڕادەبەدەری ئەمریکا سەبارەت بە سەفەری ڤلادیمیر پووتین بۆ ئێران

پەیامی کورد   ...  تووڕەبوونی لەڕادەبەدەری ئەمریکا سەبارەت بە سەفەری ڤلادیمیر پووتین بۆ ئێران

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : سەفەری پووتین بۆ ئێران گۆشەگیری ڕووسیای بە هۆی شەڕی نایاسایی ، ناڕوون و بە بێ هۆی لە ئۆکراین نیشان دەدات .

ئەوەی کە پووتین ناچار بووە بۆ یەکێک لەو ووڵاتانە کە بە تووندی لە ژێر فشاری گەمارۆدایە ڕووی هێناوە نیشاندەری دۆخی دژوارە کە لەگەڵی بەرەوڕووە .

هەروەها ئەوەی کە پووتین بە دوای کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانە نیشان دەدات کە هەنگاوەکانی ئێمە وەکوو کۆنترۆڵی هەناردەکردن و بێ بەش کردنی ڕوسیا لە دەستڕاگەیشتنی بە مەواددی خاو کاریگەری هەیە .

ووتەکانی پێشووی ئێران سەبارەت بە دۆخی ئۆکراین پووچ بوو و ئێستاش پاڵپشتی لە شەڕی ڕووسیا دژ بە ئۆکراین و خەڵکی ئەو ووڵاتە دەکات .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە