تویتەر بەهۆی نەدانی زانیاری هەژماری دۆناڵد ترامپ بە بڕی 350 هەزار دۆلار غەرامە کرا

پەیامی کورد   ...  تویتەر بەهۆی نەدانی زانیاری هەژماری دۆناڵد ترامپ بە بڕی 350 هەزار دۆلار غەرامە کرا

لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر فەرمانی پێکرابوو کە تۆمارەکانی پەیوەست بە ئەکاونتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پشکنین پێشکەش بکات، ئێستاش دادوەرێک بە بڕی ٣٥٠ هەزار دۆلار غەرامەی کۆمپانیاکە کردووە بەهۆی ئەوەی ئەو بەڵگەنامانە لە کاتی خۆیدا دابین نەکردووە.

بەڵگەنامەکانی دادگا باس لەوە دەکەن کە تیمی ڕاوێژکاری تایبەتی ئەمریکا جەک سمیس لە مانگی یەکدا فەرمانی گەڕانیان بەدەستهێناوە کە تویتەر (بە ناوی X) ناچار دەکات "زانیاری و تۆمارەکان"ی پەیوەست بە ئەکاونتی ترامپ ڕادەست بکات بۆ ئەوەی پێشکەشی بکات

هەروەها لەگەڵ تویتەر ڕێککەوتنی ئاشکرا نەکردنیان واژوو کردووە.

وێڕای ناکۆکی لەگەڵ ڕێککەوتنی ئاشکرانەکردنی زانیاری، تویتەر ڕایگەیاند کە هیچ کام لەو زانیارییە ئەکاونتانەی باسکراون نادات. لە ڕاستیدا تویتەر ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێککەوتنی ئاشکرا نەکردن مافی سەرەتایی خۆی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ترامپ پێشێل دەکات.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە