تویتەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئاپدەیتی نوێی فەرمی دەبێت بە پارە
پەیامی کورد ... تویتەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئاپدەیتی نوێی فەرمی دەبێت بە پارە
ڕۆیتەرز : شەوی ڕابردوو ئاپدەیت یا خود نویکردنەوەی نوێی تویتەری لە ئاپ ستۆری دانا و ئەو کاربەرانەی کە دەیانەویت لە پاڵ ناوەکەیان نیشانی شین یان هەبێت دەبێ مانگانە ٧.٩٩ دۆلار پارە بدەن .
ئەم هەنگاوە بەشێک لە سیاسەتی نوێی تویتەر لە دوای مۆڵکداری لە لایەن ئیڵۆن ماسک ، دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسڵا و دەوڵەمەندترین کەسی جیهان ە . نزیکەی یەک هەفتە پێس ماسک تویتەری بە بڕی ٤٤ میلیارد دۆلار کڕی و لەو کاتەوە بە دواوە نزیکەی نیوەی فەرمانبەرانی تویتەر دەرکراون و بڕیار وایە بۆ کەڵک وەرگرتن لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە پارەیەکی زیاتر لە خەڵک وەربگیرێت .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە