تویتەر هاک کرا " ٢٠٠ میلیۆن ئیمەیلی کاربەرانی ئاشکرا دەبێت "
پەیامی کورد ... تویتەر هاک کرا " ٢٠٠ میلیۆن ئیمەیلی کاربەرانی ئاشکرا دەبێت "
ئالۆن گاڵ یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای چاودیری لە سەر ئەمنییەتی سایبیری " هادسۆن ڕاک " ڕایگەیاند هاک کەرەکان ناونیشانی ئیمەیلی زیاتر لە ٢٠٠ میلیۆن کاربەری تویتەریان دزیوە و ئەوانەیان بۆ ئەنجوومەنێکی هاک کردنی ئۆنڵاین ناردووە .
ئەم لێکۆڵەرە ئەمنییەتییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لینکدین نووسی : ئەم پێشێلکردنە بە داخەوە بوو بە هۆی هاک بوون ، فیشینگ بوونی ئامانجەکان و داسکینگ دەبێت . ئەو هاک کردنی تویتەری بە یەکێک لە گرینگترین ئاشکراکارەکانی زانیارییەکانی کە بینیویەتی ، ناو برد .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە