توێژینەوەیەکی نوێ : خواردنی دەرمانی ستامینی فۆن لە کاتی دووگیانیدا کاریگەری لەسەر توانای زمانی منداڵان دەبێت

پەیامی کورد   ...  توێژینەوەیەکی نوێ : خواردنی دەرمانی ستامینی فۆن لە کاتی دووگیانیدا کاریگەری لەسەر توانای زمانی منداڵان دەبێت


 
ستامینی فۆن بە سەلامەتترین ئازارشکێن و کەم کەرەوەی تا لە کاتی دووگیانیدا بە بێ دەرمان دادەنرێت. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە لە سەدا ٥٠ بۆ ٦٥ی ژنان لە ئەمریکای باکوور و ئەورووپا لە کاتی دووگیانیدا دەرمانی ستامینی فۆن  بەکاردەهێنن.
ەکە
توێژینەوەیەکی نوێی توێژەرانی زانکۆی ئیلینۆیس لە ئۆربانا-شامپاین، پەیوەندی نێوان بەکارهێنانی ستامینی فۆن لە کاتی دووگیانی و دەرئەنجامەکانی زمان لە سەرەتای منداڵیدا تاوتوێ کردووە. ئەم توێژینەوەیە دەریخست کە زیادبوونی بەکارهێنانی ستامینی فۆن پەیوەندی بە زمان و دواکەوتنی قسەکردنەوە هەیە.

توێژەران دەڵێن زیادکردنی بەکارهێنانی دەرمانی ستامینی فۆن بەتایبەت لە سێ مانگی سێیەم دا کاریگەری لەسەر قسەکردنی منداڵ دەبێت. بەجۆرێک کە ئەگەر ئافرەتی دووگیان لە سێ مانگی سێیەمدا ١٣ جار دەرمانی ستامینی فۆن بخوات، یان هەفتەی جارێک، لەوانەیە منداڵەکەی لە تەمەنی ٢ ساڵیدا ٢٦ وشەی کەمتر بڵێت بە بەراورد بە منداڵانی دیکەی ئەو تەمەنە.


ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە