توێژینەوەیەکی نوێ : زۆر خواردنی کێک و ئایسکرێم مەترسی تووشبوون بە بەردی گورچیلە زیاد دەکات
پەیامی کورد ... توێژینەوەیەکی نوێ : زۆر خواردنی کێک و ئایسکرێم مەترسی تووشبوون بە بەردی گورچیلە زیاد دەکات
توێژەرانی کۆلێژی پزیشکی باکووری سیچۆوان لە چین بۆ یەکەم جار دەریانخستووە کە پێدەچێت خواردنی شەکری زیادکراو زیاد بکرێت بۆ لیستی هۆکارە کاریگەرەکان بۆ زیادکردنی مەترسی بەردی گورچیلە. شەکری زیادکراو لە زۆرێک لە خۆراکە پرۆسێس کراوەکاندا هەیە، بەڵام بە تایبەتی لە خواردنەوە شیرینکراوەکان، شەربەت، شوکولاتە، ئایسکرێم، کێک و شیرینی مەنییەکان دا باو دەبێت.
بۆ ئەم توێژینەوەیە توێژەران زانیاری زیاتر لە 28 هەزار ژن و پیاوی پێگەیشتوویان شیکردەوە کە لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2018 لە ئەمریکا کۆکراونەتەوە. کۆی گشتی تێکڕای زیادکراوی شەکر لە خۆراکی ڕۆژانەی بەشداربووان ٢٧٢.١ کالۆری بووە، کە یەکسانە بە ١٣.٢%ی کۆی وزەی وەرگرتنیان لە ڕۆژدا. دوای ئەوەی زانایان بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەر مەترسی بەردی گورچیلە هەیە، بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی شەکریان زیادە زیاترە، زیاتر مەترسی تووشبوون بەم نەخۆشییەیان لەسەرە.
ئەو بەشداربووانەی کە خۆراکەکانیان زۆرترین بەکارهێنانی شەکری زیادکراوی لە گروپی 25%دا هەبووە، ئەگەری تووشبوونیان بە بەردی گورچیلە بە ڕێژەی 39% زیاترە لەم توێژینەوەیەدا. هەروەها ئەو بەشداربووانەی کە زیاتر لە 25%ی وزەی ڕۆژانەیان لە زیادکردنی شەکرەوە وەرگرتووە، مەترسی تووشبوونیان بە بەردی گورچیلە بە ڕێژەی 88% زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کەمتر لە 5% وزەیان لەم مادەیە وەرگرتووە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە