توێژینەوەیەکی نوێ : پیاوە زیرەکەکان بە زۆری دواتر منداڵیان دەبێت
پەیامی کورد ... توێژینەوەیەکی نوێ : پیاوە زیرەکەکان بە زۆری دواتر منداڵیان دەبێت
بە پشکنینی داتاکانی زیاتر لە ٩٠٠ هەزار پیاوی نۆرڤێژی کە لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ بۆ ١٩٨١ لەدایک بوون، توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەو کەسانەی ئاستی زیرەکییان بەرزترە دواتر منداڵیان دەبێت، بەڵام منداڵی زیاتریان دەبێت.
بەپێی ئەم توێژینەوەیە، ئەو پیاوانەی نمرەکانیان لە سەدا ٢٠ی سەرەوەی تاقیکردنەوەی توانای مەعریفی بووە، یەکەم منداڵیان لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا بووە و بە کۆی گشتی دوو منداڵیان بووە، ئەو پیاوانەی نمرەکانیان لە سەدا ٢٠ی خوارەوە بووە، یەکەم منداڵیان بووە لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا. وە ١.٨ منداڵیان بوو.
ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە لەگەڵ ژیانی هەندێک لە بەناوبانگترین خاوەنکار و ملیاردێرەکانی جیهاندا یەک دەگرێتەوە. بۆ نموونە ئیلۆن ماسک کە باوکی 10 منداڵە و نمرەی زیرەکی نزیکەی 155 بووە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2002 بووە باوک، کە تەمەنی 31 ساڵ بووە. مارک زاکێربێرگ بۆ یەکەم جار لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا منداڵێکی بوو بە نمرەی ١٥٢.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە