توێژینەوەیەک : دی ئێن ئەی نێئاندەرتاڵەکان ئاشکرای دەکات کە بۆچی هەندێک کەس زووتر لە خەو هەڵدەستن

پەیامی کورد  ...  توێژینەوەیەک : دی ئێن ئەی نێئاندەرتاڵەکان ئاشکرای دەکات کە بۆچی هەندێک کەس زووتر لە خەو هەڵدەستن

زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو جینانەی کە لە ئامۆزای پێش مێژووەوە بۆیان ماونەتەوە، مەیلی زوو لە خەو هەڵسان زیاد دەکەن.

زانایان دەڵێن ئەو کەسانەی زوو دەخەون و زوو لە خەو هەڵدەستن، لەوانەیە لە باپیرە کۆنەکانیانەوە هاتبن، یان لانیکەم ئەو نێئاندەرتاڵانەی کە باوباپیرانیان لەگەڵیدا زاوزێ یان کردووە؛ ئەم خوو وەیان بە میرات گرتووە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە DNA کە لە ئامۆزای برۆ ئەستوورەکانمانەوە بۆماوەیی بووە، ڕەنگە بەشداربێت لە مەیلی هەندێک کەس بۆ زوو هەستانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زووتر لە هەندێکی تر لە خەو هەڵسن و بخەون.

جۆن کاپرا، پسپۆڕی پەتا لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانفرانسیسکۆ دەڵێت: "بە شیکردنەوەی پارچەی DNA ی نێئاندەرتاڵ کە لە ژێنۆمی مرۆڤی مۆدێرن ماونەتەوە، ڕەوتێکی سەرنجڕاکێشمان دۆزیەوە". زۆرێک لەوانە کاریگەرییان لەسەر ئەو جینانە هەیە کە کاتژمێرەکانی جەستەی مرۆڤی مۆدێرن کۆنترۆڵ دەکەن و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا "ئارەزووی زوو هەستان زیاد دەکەن".


ئەم بابەتە 12007 جار خوێندراوەتەوە