توێژەرانی ژاپۆنی توانیان بۆ یەکەمجار کۆرپەی مشک لە بۆشایی ئاسمان گەشە بکەن
پەیامی کورد ... توێژەرانی ژاپۆنی توانیان بۆ یەکەمجار کۆرپەی مشک لە بۆشایی ئاسمان گەشە بکەن
کۆمەڵێک زانای ژاپۆنی توانیان کۆرپەی مشک لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی گەشە بدەن. وا دیارە بوونی هێزی کێشکردن کاریگەری لەسەر گەشەکردنی کۆرپەلە نییە. بەپێی ئەنجام و گریمانەکانی ئەم توێژینەوەیە، ڕەنگە مرۆڤ بتوانێت لە بۆشایی ئاسمانیشدا زاوزێ بکاتەوە. ئەم جۆرە لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەرکەکانی گەڕان بەدوای بۆشایی ئاسمان گرنگە.
توێژەران و تیمێکی دەزگای گەڕانی ئاسمانی ژاپۆن کۆرپەی بەستووی مشکیان نارد بۆ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی. کەشتیوانەکان بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێرێکی تایبەت، سەهۆڵی کۆرپەلە سەرەتاییەکانیان تواندەوە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ پەروەردەیان کرد. توێژەران تێبینیان کردووە کە ئەم خانانە بوون بە بلاستۆکیست. بلاستۆکیست بریتیە لە بارستەی ئەو خانانەی کە لە کۆتاییدا منداڵدانی کۆرپەلە پێکدەهێنن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە