توێژەران : بەرکەوتن بە سۆرب لە منداڵیدا پەیوەندی بە زیادبوونی ڕەفتاری تاوانکارییەوە هەیە لە تەمەنی گەورەییدا
پەیامی کورد ... توێژەران : بەرکەوتن بە سۆرب لە منداڵیدا پەیوەندی بە زیادبوونی ڕەفتاری تاوانکارییەوە هەیە لە تەمەنی گەورەییدا
توێژینەوەیەکی زانایانی زانکۆی جۆرج واشینتۆن کە پێداچوونەوەی بە ١٧ توێژینەوەی دیکەدا کردووە، دەرکەوتووە، کاتێک منداڵ لە سەرەتای ژیانیدا بەرکەوتەی سۆرب دەبێت، ئەوە وەک گەورەساڵێک تووشی مەترسی زیاتری هەڵسوکەوتی تاوانکاری دەبێت.
توێژەران دەڵێن، لێکۆڵینەوەکانیان دەریانخستووە کە پەیوەندییەک هەیە لە نێوان بەرکەوتن بە سۆرب و درووستبوونی ڕەفتاری تووندوتیژی و شەڕئەنگێزی و هەروەها کردەوەی تاوانکاری؛ بەڵام بەهۆی ئەو زانیارییە سنووردارانەی کە زاناکان دۆزیویانەتەوە، نەتوانراوە بە ووردی بەهێزی ئەم پەیوەندییە بدۆزرێتەوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە