تۆماری بەرزترین لێواری دابەزینی ژمارەی دانیشتووان لە ژاپۆن / ژمارەی دانیشتوانی بیانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

پەیامی کورد   ...  تۆماری بەرزترین لێواری دابەزینی ژمارەی دانیشتووان لە ژاپۆن / ژمارەی دانیشتوانی بیانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

داتاکانی حکوومەتی ژاپۆن دەری دەخەن کە لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی ژاپۆن بە ڕێژەیەکی زۆر کەم دەبێتەوە، بەڵام ژمارەی ئەو بیانانەی لەم ووڵاتەدا دەژین بۆ نزیکەی سێ ملیۆن کەس زیادی کردووە.

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن هەروەها ئەولەویەتی کابینەکەی بۆ گەڕاندنەوەی ڕەوتی لەدایکبوون بۆ زیادبوون ڕاگەیاند بە تەرخانکردنی ٣.٥ ترلیۆن یێن لە بوودجەدا، سەرەڕای ئاستی بەرزی قەرزی حکوومەت بۆ چاودێریکردنی منداڵان و ڕێوشوێنی دیکەی پشتیوانی بۆ دایک و باوکان.

دامەزراوەیەکی بیرکردنەوە کە بنکەکەی لە تۆکیۆیە، ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ژاپۆن لە ساڵی ٢٠٤٠دا پێویستی بە چوار هێندەی ژمارەی دانیشتوانی بیانی دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئەو گەشە ئابوورییەی کە حکوومەت پێشبینی دەکات.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە