تۆماری کورتترین ڕۆژی گۆی زەوین

پەیامی کورد   ...   تۆماری کورتترین ڕۆژی گۆی زەوین

زانایان بەم دەرئەنجامە گەیشتوون کە ڕۆژی ٢٩ی جوون کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر بووە .

سووڕانەوەی گۆی زەوین ١،٥٩ میلی چرکە کەمتر لە ڕۆژێکی ئاسایی ٢٤ کاتژمێری لە ٢٩ی جوون بووە . ڕیکۆردی پێشووتر لە ١٩ی جووڵای ٢٠٢٠ تۆمار کرا کە ڕۆژەکە ١،٤٧ میلی چرکە کورتر لە ئاستی ئاسایی خۆی بووە .

دێنیس مەک کارتی ، بەڕێوبەری خانەنشین کراوی ڕەسەدخانەی هێزی دەریایی ئەمریکا ، لێکۆڵەرانی وولامێکی تەواویان سەبارە بە چۆنیەتی و بۆچیی خێرایی زیاتری سووڕانەوەی گۆی زەوین نییە ، بەڵام لەوانەیە بە هۆی ڕێکخستنی ئیزۆستاستیکی سەهۆڵبەندان یا خود جووڵەی زەوین بە هۆی توانەوەی بەستەڵەکەکانی سرووشتی بێت .

 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە