تۆپۆلۆف توو - ٩٥ ی ڕووسی بۆچی هێشتا براندی ساڵ هەژمار دەکرێت ؟؟
پەیامی کورد ... تۆپۆلۆف توو - ٩٥ ی ڕووسی بۆچی هێشتا براندی ساڵ هەژمار دەکرێت ؟؟ .
تۆپۆلۆف توو - ٩٥ باشترین کاریگەری و کارکردی لە بەرامبەر بە هاوتاکانی بڵاوکراوەی خۆی لە ویلایەتەیەکگرتووەکان هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک پۆرتاڵی 19fortyfive ئەمریکا دەنووسێ کە بۆمبهاوێژگەلی ستراتیژیکی دووربۆردی "Tupolev Tu-95"، باشترین کارکردی لە بەرامبەر هاوتا بڵاوکراوەکانی خۆی لە ویلایەتەیەەکگرتووەکان هەیە .
ئەم بلاوکراوە ئەمریکییە جەختی کردەوە کە ئەم فڕۆکە شەڕکەرە یەکێک ەل کۆنترین مۆدیلەکانە کە لە خزمەتی هێزی ئاسمانی ڕووسیادایە و تەنیا بۆمب هاوێژی پەرەمێحوەر لە جیهان ە کە تاکوو ئێستا بە شێوەی جالاک کەڵکی لێوەردەگیرێت .
دیزاینەری ئەم بۆمبهاوێژە ستراتیژییە دووربۆردەی ئەنجینیران ی یەکیتی سۆڤیەتن لە دەیەکانی ١٩٥٠ لە کاتی شەڕی سارد دا پەرەی پێدرا . بەڵام یەکیتی سۆڤییەت لە ساڵەکانی ١٩٨١ دا دەستی دایە بەرهەمهێنانی بەرفراوانی ئەم مۆدیلە .
لە دوای لێکۆڵینەوەگەلێک ئاشکرا بوو کە بۆمبهاوێژگەلی ستراتیژکی دووربۆردی "Tupolev Tu-95"، ی ڕووسیا بە شێوەیەکی بەرچاو لە هاوتا ئەمریکییە کانی نوێ ترە ، ئەم بۆمبهاوێژە لە کاتی مۆدێڕنیزەکردنی توانی نوێترین ڕاکێت گەلی کرووزی Kh-101 بار بکات .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە