تۆکیۆ بۆ ئەگەری شەڕی لەناکاو ئامادە دەبێت " ژاپۆن سیگناڵەکانی شەڕی هەست پێکرد "

پەیامی کورد   ...   تۆکیۆ بۆ ئەگەری شەڕی لەناکاو ئامادە دەبێت " ژاپۆن سیگناڵەکانی شەڕی هەست پێکرد "

بە پێی هەواڵەکان ژاپۆن ڕایگەیاند کە بەدیهێنانی دامەزراوەی نیزامی و سەربازی بە بەهای ٣٢٠ میلیارد دۆلار دەست پێدەکات . ئەم دامەزراوانە بەو پێیەی کە پێشتر ئاڵۆزیگەلی ناوچەیی و هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ترسی لە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەرز کردووەتەوە بڕیارە ژاپۆن بۆ تێکهەڵچوونێکی جیددی ئامادە بکات .

ژاپۆن لە کاتی پەردەلادانی لە بەرنامەی پێنج ساڵە و ستراتیژیکی ئەمنییەتی نیشتیمانی خۆی ڕایگەیاند کە لەمەوبەدوا ئەرتەشی ئەم ووڵاتە تەقەمەنی پاشەکەوت کراو و لۆژیستیکی خۆی بەهێز دەکات ، هەروەها توانمەندیگەلی شەڕی سایبیری پەرەپێدەدات و لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان و باقی هاوپەیمانەکانی بپ پێشگرتن لە هەڕەشەکان لە دژی دیسیپلینی نێودەوڵەتی جێگیر هاوکارییەکی نزیکتری دەبێت .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە