تێرۆری جێگری بەڕێوبەری هەواڵگریی سەربازی و نیزامی وەزارەتی بەرگری عێراق

پەیامی کورد      ...      تێرۆری جێگری بەڕێوبەری هەواڵگریی سەربازی و نیزامی وەزارەتی بەرگری عێراق  .

جێگری بەڕێوبەری هەواڵگریی سەربازی و نیزامی وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا تێرۆر کرا .

سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی ئەمڕۆ شەممە هەواڵی تێرۆرکردنی سەرتیپی کۆمیتە " زەید حووشی المکصوشی "  جێگری بەڕێوبەری هەواڵگریی سەربازی و نیزامی وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەغدای ڕاگەیاند .

بە پێی زانیارییەکان جێگری بەڕێوبەری هەواڵگریی سەربازی و نیزامی وەزارەتی بەرگری عێراق لە نزیکی پردی دیالا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا دا تێرۆر کراوە . بەڵام دواتر ئاشکرا دەبێت کە بە سەلامەت لەم تێرۆرە ڕزگاری بووە

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ووتی کە سێ کەس لە تاوانبارانی ئەم هەوڵە تێرۆریستییە دەست بەسەر کراون .

هەر لەمبارەیەوە کەناڵی سۆمریە نیووز ڕایگەیاند : سەبارەت بە هەندێک ووردەکاری ئەم ڕووداوە سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی ووتی کە هەندیک لە هێرشبەران دەست بەسەر کراون و ئاشکرا بووە کە بڕیار نەبووە هێرش بکرێتە سەر جێگری بەڕێوبەری هەواڵگریی سەربازی و نیزامی وەزارەتی بەرگری عێراق بەڵکوو ئامانجی ئەم هێرشە هێرش کردن بۆ سەر یەکێک لە سەرانی عەشایر لە یەکێک لە تائیفەکانی عێراق بووە 

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ووتی کە هێرشبەران بە سێ ئۆتۆمبێلەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئەم فەرماندە پلە باڵایە کە لە حاڵێ گەڕانەوەی لە پارێزگای واست بووە لە مەدائێن لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا .

لە کۆتایی دا ڕاگەێندراوە کە ئەم فەرماندە سەربازییە بە سەلامەت لەم تێرۆرە ڕزگاری بووە و تەنیا خەسارەتگەلێک بە ئۆتۆمبێلەکەی گەیشتووە


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە