تێكهەڵچوونی چەکداری لە سنووری سەردەشت | یەك كوژراو و دوو بریندار لە هێزەكانی حكوومەت
پەیامی کورد ... تێكهەڵچوونی چەکداری لە سنووری سەردەشت | یەك كوژراو و دوو بریندار لە هێزەكانی حكوومەت
بە پێی ڕاپۆرتێکی گرینگ ، چەند کاتژمێر لەمەوبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت شەڕێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەكان و هێزەکانی سەر بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ڕووی دا.
بە پشت بەستن بەو زانیارییانە ، لەم پێکدادانەدا لانیکەم یەكێك هێزەكانی حکوومەت کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوون.
مەیسەم کەبیری، پلەدارێکی حکوومەتی كوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون
لە ئەنجامی ئەم شەڕە چەکدارییە لە سەردەشت، ئەندامێکی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی مەیسەم کەبیری کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی حکوومەت لەو هێرشانەی دوایی دا بۆ چوار كەس زیادی کرد.
بە هۆی شەڕی چەکداری لە نێوان یەکێک لە حیزبە کوردستانییەكان و هێزەکانی سوپای پاسداران لە بازگەی "ئاغەڵان" لە سەردەشت، مەیسەم کەبیری، كادری هێزی ئینتیزامیی خەڵکی میاندوئاو کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
دەووترێ ئەم ململانێیە لە نێوان شاخەی نیزامی "پژاک" و هێزەکانی فەوجی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران دا ڕووی داوە.
لە ماوەی دوو تێکهەڵچوونی هەفتەی ڕابردووشدا کە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە سنووری بانە ڕوویدا، سێ کەس لە هێزەكانی ڕێژیم بە ناوەکانی سەجاد ئەدیب، عەلی بوداق و سینا سەتاروەند، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی دەڕەشار کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە