تێلێگرامی " بەریتانیا : بە دوور نییە ویلایەتەیەکگرتووەکان لە شەڕی جیهانی سێهەم دا شکشت بهێنێت

پەیامی کورد     ...    تێلێگرامی " بەریتانیا :  بە دوور نییە ویلایەتەیەکگرتووەکان لە شەڕی جیهانی سێهەم دا شکشت بهێنێت .

ئەمریکا لە بواری چەکێکی پێشکەوتوو لە ڕکابەرەکانی خۆی بە پاش ماوە و هەوڵ دەدات کە ئەم کەمایەتییە قەرەبوو بکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی دەیلی تێلێگرافی چاپی بەریتانیا : لە ئۆگۆستی ئەمساڵ چین مووشەکێکی هایپەر سۆنیکی بە توانای هەڵگرتنی بار ئەتۆمی تاقیکردەوە .

ئەمە یەکەمین جار نییە کە ئەم جۆرە زانیاریگەلە دەگاتە ویلایەتەیەکگرتووەکان و کاردانەوەی کۆشکی سپی و پینتاگۆن دەربارەی ئەم ڕاپۆرتانە زۆر کاڵ بووە .

حەوت ساڵ پێش ، چین لە ناوەندی بۆشایی گەری تای یۆوان ، تاقیکردنەوەی گلایدەری سەرووی دەنگی Dong Feng-17  ی دەست پێکرد کە لە پینتاگۆن بە ناوی WU-14  دەناسرێت . DF-17  دەتوانێ بە خێرایی ١٠ ماخ بفڕێت " خێرایی هایپەر سۆنیک بە واتای جووڵە بە خێرایی سەرووتر لە ٥ ماخ ە کە ٥ بەرابەری خێرایی دەنگ ە . و توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەیە . لە ئۆگۆستی ساڵی ٢٠١٨ چین مووشەکی هایپەر سۆنیکی Xingkong-2   بەرەو بۆشایی ئاسمان هاوێشت " هەروەها توانای هەڵگرتنی باری ئەتۆمی یە " ئەم هاوێشتنە لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی چین یش نیشان درا .مووشەکگەلی هایپەرسۆنیک بە پێچەوانەی مووشەکگەلی بالیستیکی ، توانایی نەمایش کردنێکی بێوێنەیان هەیە .ئەگەر بێت بنێردرێنە بۆشایی ئاسمانەوە و جارێکی دیکە بێتەوە ناو جەو تاکوو ئامانجەکەی خۆیان بپێکن ، کاتی ووڵامدانەوە تەنانەت کەمتر دەمینێت . ئەرتەشی چین لەو باوەڕەدایە کە DF-17 و Xingkong-2  سیستەم گەلی بەرگری ئاسمانی ئەمریکی جێگیر لە کۆریای باشوور ، ژاپۆن و تایوان ڕەت دەکەنەوە .

لە هەمان حاڵدا ، ویلایەتەیەکگرتووەکان لەم ڕاستایەدا لە ڕووسیاش لەپاش ماوە ، دوو هەفتە پێس ڕووسیا بۆ یەکەمین جار هاوێشتنی مووشەکی هایپەر سۆنیکی زیرکۆن ی خۆی لە ژێردەریایی ئەتۆمی لە دەریای بارێنتز بە سەرکەوتوویی تاقیکردەوە .ئەم مووشەکە توانای هەبوونی خیراییەکی ٨ ماخ ی هەیە و دەتوانێ بە کڵاوەی ئەتۆمی ببەسترێتەوە . کاپیتانی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی تەنیا چەند چرکە دەرفەتی هەیە تاکوو دەربارەی هێرشێکی لە ناکاو و پێش بینی نەکراو بڕیار بدات بەڵام مووشەکی سەرووی دەنگی ئاڤانگاردی درووستکراوی ڕووسیا تەنانەت پێشکەوتووترە و بە خێراییەکی سەرسووڕهێنەری ٢٧ ماخ دەبێت . لە ٢٦ی دیسەمبەری ٢٠١٨ ئەم مووشەکە لە کیوەکانی ئۆرال ەوە هاوێشترا و بە بێ ئەوەی بگاتە بۆشایی ئاسمان ، کڵاوەیەکی لە ستراتۆسفێر لە ڕێگایەکی هێرش هاوێشت کە نزیکەی ٧ هەزار کیلۆمەتری لە ماوەی ڕێگایەکی زیگزاگی لە هەموو سیبێریا بڕیوە و ئامانجێکی لە جەزیرەی کامچاتکا لە خاوەری دووری لە ناو بردووە .سەرۆککۆماری ڕووسیا لەمبارەیەوە ووتی : " ئەم مووشەکە وەکوو بەردێکی شەهابییە کە ئامانجەکەی خۆی دەپیکێت ، وەکوو تۆپی ئاگرین


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە