تێلێگرام زانیاری ئەدمینی کەناڵە جۆراوجۆرەکانی ڕادەستی هێند کرد
پەیامی کورد ... تێلێگرام زانیاری ئەدمینی کەناڵە جۆراوجۆرەکانی ڕادەستی هێند کرد
بنکەی تەکنۆلۆژیای تێ کرانچ ڕایگەیاند : تێلێگرام بۆ پەیڕەوکردنی حۆکمی دادگایەک لە هێند ، زانیاریگەلی تاکەکەسی ئەدمینی کەناڵگەلی پێشێلکاری کۆپی ڕایت ، بریتی لە ناو ، ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشانی IP ی ڕادەستی دادگا کرد .
دەوترێت مامۆستایەکی هێندی بە دوای بڵاوبوونەوەی نایاسایی بابەتگەلی وانەیی خۆی لە کەناڵگەلی تێلێگرام ، لە دادگای باڵای هێند شکایەتی لەم پەیام گەیانە کردووە و دادگاش تێلێگرامی ناچار بە ڕادەست کردنی زانیاری ئەدمینی کەناڵە جۆراوجۆرەکان کردووە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە