تێچووی گەیشتنی حولبووسی بە پۆستی سەرۆک پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکرێت

پەیامی کورد     ...   تێچووی  گەیشتنی حولبووسی بە پۆستی سەرۆک پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکرێت

سیاسەتمەدارێکی سەربەخۆی عێراقی ئاشکرایکردووە کە موحەمەد حەلبووسی لەپێناو بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دۆلاری لە کڕینی لایەنگریی پەڕلەمانتارانی کوتلە سوننییەکان خەرجکردووە.

ئەمحەر عوڕەیبی سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراقی لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرای کردوە، موحەمەد حەلبووسی لەپێناو بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان پارەیەکی زەبەلاحی بۆ کڕینی لایەنگری پەڕلەمانتارانی سوننە خەرج کردووە، وەک ئەوەی پەڕلەمانتار هەیە ٢٠٠ هەزار دۆلاری پێدراوە، هەندێکی تریشیان بە ٥٠ هەزار دۆلار ئۆتۆمبێلیان بۆ کڕدراوە.

بە ووتەی عەرەیبی، حەلبووسی بەتێکڕای ٨٠ ملیۆن دۆلاری لەهەڵمەتی هەڵبژاردن و کڕینی ویژدانی پەڕلەمانتارانی سوننە خەرجکردووە، تەنانەت ئەوانەی لەسەر لیستی حەلبووسی خۆیان کاندید کردووە لانیکەم ٥٠٠ هەزار دۆلاریان لەهەڵمەتی هەڵبژاردندا خەرجکردووە.

عورەیبی پێشی وابووە لە بەریەک هەڵوەشانەوەی پێکهاتەی شیعی، هۆکار بووە بۆ سەرکەوتنی حەلبووسی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەڕلەمان.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە