تێکشکانی باڵەفڕی سەربازی جۆری می - ٢٤ ی ڕووسی لە ئەرمەنێستان بە ئەنقەست هەژمار کرا

پەیامی کورد    ...    تێکشکانی باڵەفڕی سەربازی جۆری می - ٢٤ ی ڕووسی لە ئەرمەنێستان بە ئەنقەست هەژمار کرا 

تێکشکانی باڵەفڕی سەربازی جۆری میل ٢٤ ی ڕووسی لە ئەرمەنێستان کوشتنی بە ئەنقەست هەژمار کرا

بە پێی ڕاپۆرتێک لێکۆلەرانی ئەرتەشی ڕووسیا دۆسیەی جەنایی و تاوانی پەیوەندیدار بە تێکشکانی باڵەفڕی Mi-24 ی لە ٩ی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو لە سنووری ئەرمەنێستان و ئازەربایجان وەکوو دۆسیەیەکی جیددیتر لە لیستەکانی خۆیدا هەژمار کرد و تۆماری کرد . لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕۆژی دووسەممە ی جانیوەری هەواڵی بە ئینتەر فاکس داوە 

لە سەرەتادا ئەم دۆسیەیە بە پێی ماددەی ژمارە ٣٥١ ی یاسای کەیفەری فیدڕاسیۆنی رووسیا " پێشێلکردنی یاساکانی فڕین یا ئامادەیی بۆ ئەوانە دەبێتە هۆکاری مردن  بەهۆی کەمتەرخەمی یەوە " دەستی پیکرد . ئێستا لێکۆڵینەوەگەلی دەریدەخات کە پیویستە ئەمانە بە بەشی ٢ ماددەی ١٠٥ بگۆڕێت " کوشتنی بە ئەنقەستی دوو یا چەند کەس "

بە ووتەی سەرچاوەی ئاگادار بە زەحمەت دەتوانرێ بگوترێ کە لێکۆڵینەوەکان چ ماوەیەکی درێژە دەکێشیت . ئەو هەروەها ووتی : هەندێک کێشەگەلی پەیوەندیدار بەم ڕووداوەوە لە ڕاستیدا ئەوەیە کە گومان لێکراوان لە سنووری ووڵاتێکی دیکە دان .

باڵەفڕی ‌یڕسبەری Mi-24 ئێوارەی ٩ی نۆڤەمبەر ی ساڵی ڕابردوو لە ئاسمانی ئەرمەنێستان لە نزیکی سنوورەکان لەگەڵ کۆماری سەربەخۆی ئازەربایجان نەخجەوان تێکشکا و لە دەرئەنجامدا ٢ سەربازی ڕووسی کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو 

باڵەفڕەکە کاروانی پێگەی سەرباز و نیزامی ١٠٢ ی هاوڕایەتی و سکۆرت دەکرد


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە