تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٦ سەربازی لێدەکەوێتەوە

پەیامی کورد     ...   تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٦ سەربازی لێدەکەوێتەوە .

فڕۆکەیەکی سەربازی لە نزیکی فڕۆکەخانەی ئاڵماتی لە قەزاقستان تێکشکا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دەزگای میدیایی وەزارەتی کاروباری فریاکەوتن ی قەزاقستان ڕایگەیاند کە لە دوای تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی لە ئاڵماتی ، چوار کەس گیانی خۆیان لە دەستداوە و دوو کەسی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون .

پێشتر دەزگای میدیایی فڕۆکەخانەی ئاڵماتی ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی جۆری "AN-26" کە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان سەر بە دەزگای سنووری کۆمیتەی ئەمنییەتی نیشتیمانی قەزاقستان بووە لە نزیکی فڕۆکەخانەی ئاڵماتی تێکشکاوە و چارەنووسی ٦ کەس لە موسافرەکانی ئەم فڕۆکەیە لە حاڵی بەدواداچوونە .

دەزگای میدیایی فڕۆکەخانەی ئاڵماتی ووتی : ئەمڕۆ نزیکەی کاتژمێر ١٧:٢٠ فڕۆکەی "AN-26" کە لە نوورسۆڵتانەوە بەرەو ئاڵماتی لە فڕیندا بووە لە کاتی ئامادەبوونی بۆ نیشتنەوە لە ڕادارەکانی بێسەروشوێن دەبێت . دواتر ئاماژەی هۆشداری ڕادەگەیندرێت ، و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن ی فڕۆکەخانەکە بۆ شوێنی ڕووداوەکە دەنێردرێن . بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان فڕۆکەکە لە کۆتایی باندی نیشتنەوەکە تێکشکاوە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە