تێکهەڵچوونی چەکداری لە سنوورەکانی ئێران و ئازەربایجان
پەیامی کورد ... تێکهەڵچوونی چەکداری لە سنوورەکانی ئێران و ئازەربایجان .
سنوورەوانی ئازەربایجان هەواڵ لە ڕووداوی تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە سنوورەکانی لەگەڵ ئێران ڕادەگەێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک دەزگاکانی سنووری دەوڵەتی ئازەربایجان سەبارەت بە ڕووداوێکی چەکدارانە لە سنوورەکانی لەگەڵ ئێران ڕادەگەێنن و یەکێک لە سەرپێچیکاران بریندار بووە و لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە لە حالی ئەنجامدانە .
دەزگا میدیاییەکانی سنوورەوانی ئازەربایجان ڕایگەیاند : لە ١٦ی ئەیپریل کاتژمێر ٢٢:٠٠ بە کاتی ئەو ووڵاتە سنوورەوانانی بنکەی سنووری لە نزیکی گوندی گازاخڵار لە ناوچەی شارۆچکەی فزوولی دوو سەرپێچیکاری شناسایی کردووە. سنوورەوانانی ئێرانی ش لەمبارەیەوە ئاگادار بوونەتەوە . لایەنی ئازەربایجانی دوو هاووڵاتییەکی ئێرانی ، بە ناوەکانی یاسر فەیزی نەریمان و سەجاد حسێن پووری دەست بەسەر کردووە ، کە نەریمان لە ئاکامی تێکهەڵچوون دا بریندار دەبێت و لە لایەن هێزەکانی سنوورەوانی ئازەربایجان ەوە ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی فزوولی کراوە
لە دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان لە شوێنەکە بڕی ١١٥٩ حەب و ٧٨ یەکەی دەرمانی هاوشێوەی Costed Mikro Politedve دۆراوەتەوە
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە