تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە ناوچەی هەورامانی تەخت سەربە سەوڵئاوا لە نێوان سوپای پاسداران و یەکێک لە هێزە کوردستانییەکان ڕوویدا

پەیامی کورد   ...   تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە ناوچەی هەورامانی تەخت سەربە سەوڵئاوا لە نێوان سوپای پاسداران و یەکێک لە هێزە کوردستانییەکان ڕوویدا

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە ناوچەی هەورامانی تەخت سەربە سەوڵئاوا شەڕێکی چەکداری لە نێوان یەکێک لە حیزبە کوردستانییەكان و هێزەکانی سوپای پاسداران ڕوویدا.

سەرچاوەکانی ھەواڵ ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم سێ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی خێرا ڕەوانەی شوێنی پێکدادانەکە کراون.

ووردەكاری زیاتر دواتر  بڵاودەکرێتەوە


ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە