تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان زیاتر پەرە دەستێنێت
پەیامی کورد ... تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان زیاتر پەرە دەستێنێت
بەرکەوتنەکانی حکوومەتی تاران و ئازەربایجان زیاتر دەبێت
لە درێژەدانی لێکترازان و دەمەقاڵەی نێوان تاران و باکوو؛ بەرکەوتنەکانی ئەو دوو ووڵاتەش پەرەی گرت.
کۆماری ئیسلامی ئێران سنووری ئاسمانی لەسەر ئازەربایجان داخست و ئازەربایجانیش بڕیاری دا فڕینی فڕۆکەکەیان بۆ سەر ئاسمانی ئێران ڕابگرێت و لەجیاتی ئاسمانی ئەرمەنێستان بەکار بێنێت.
و لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو، ئەرمەنێستان سنوورە ئاسمانییەکانی بۆ دەوڵەتی ئازەربایجان کردەوە.
ئیمتیازی کردنەوەی کوریدۆری ئاسمانی«زنگازۆر»ی ئەرمەنێستان بۆ ئازەربایجان، پێگە و جێگەی ئێرانی لە ناوچەکە لاوازتر و دوورە پەرێزتر کرد.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە