تەرمی ١٨ کەس لە دارستانە سووتاوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی یوونان دۆزراونەتەوە.
پەیامی کورد ... تەرمی ١٨ کەس لە دارستانە سووتاوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی یوونان دۆزراونەتەوە.
دەوترێت لەوانەیە تەرمی ئەو کۆچبەرە نایاساییانە بن کە لە تورکیاوە هاتوونەتە ناوچەکە و بەهۆی ئاگری دارستانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ ٢٢ی ئاب، یانیس ئارتۆپیۆس، ووتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی یوونان ڕایگەیاند، ١٨ تەرم لە دارستانی دادیە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی یوونان و نزیک سنووری تورکیا دۆزراونەتەوە.
یانیس ئارتۆپیۆس ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو شوێنەی کە تەرمەکانی تێدا دۆزراونەتەوە خاڵی دەرچوونی زۆربەی کۆچبەرانی نایاساییە بۆ خاکی تورکیا.
شایانی باسە ئاگری دارستانەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی یوونان لە هەردوو دوورگەی ئێڤیا و کیتنۆس لە باکووری ئەسینای پایتەخت بەردەوامە و بەهۆی بای بەهێز و پلەی گەرمی ٤١ پلە ئاگری دارستانەکان بەرەو تووندتر دەبنەوە.
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە