تەشکیلی دەوڵەتی عێراق : دانیشتنی گرینگی ئەمڕۆی مۆقتەدا سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا
پەیامی کورد ... تەشکیلی دەوڵەتی عێراق : دانیشتنی گرینگی ئەمڕۆی مۆقتەدا سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا
هەموو تێڕوانین و چاوەکان بەغدا یان کردووەتە ئامانج ، تا ئەو ئاستەی کە مۆقتەدا سەدر شەوی ڕاجردوو بۆ چارەسەرکردنی بابەتی تەشکیلی دەوڵەتی نوێی عێراق گەیشتووەتە ئەو شارە و بڕیار وایە لەگەڵ ڕابەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی حێزبە شیعەکان دەربارەی ڕەوەندی تەشکیلی دەوڵەت گفتۆگۆ بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە العربی الجدید ، سەدر لەم سەفەرەدا لەگەل ڕابەرانی حێزبە شیعەکانی دژبەری تەشکیلی دەوڵەتی زۆرینە چاوپێکەتن دەکات و هەوڵ دەدەن سەدر تاکوو سەدر لە بیر و باوەڕی دەوڵەتی زۆرینە و دوور کردنەوەی نووری مالکی لە شانۆی سیاسی لە دەوڵەتی داهاتوودا ڕابگرن
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەدر لە سەر تەشکیل کردنی دەوڵەتی زۆرینەی نەتەوەیی پێداگری دەکات و هەرجۆرە هاوپەیمانی لەگەڵ نووری مالکی ڕابەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕەت دەکاتەوە ، بابەتێک کە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕابەرایەتی مالکی یان خستووەتە ژێر فشارەوە .
هەموو هیواکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە سەر دانیشتنەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بە بەغدا و دەرئەنجام و لێکتێگەیشتنە بە دەست هاتووەکان یەتی ، شوێنێک کە بە پێی ووتەی سەرچاوەگەلی ئاگادار ، هێشتا شوێنەکەشی دیاری نەکراوە
ئەم سەرچاوەیە بە عەرەبی جەدید یان ووتووە : سەدر هێشتا لە سەر بژاردەی دەوڵەتی زۆرینە پێداگری دەکات و ڕابەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی و نوێنەرەکانی هیچ جۆرە ئێمتیازێک لە لایەن سەدر ەوە دەربارەی کێشە و گرفتەکانی ئێستا هەست پێ نەکردووە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە