تەقینەوەیەك پاریسی پایتەختی فەڕەنسای هەژاند

پەیامی کورد   ...  تەقینەوەیەك پاریسی پایتەختی فەڕەنسای هەژاند

تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەک لە ناوەڕاستی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕوویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٩ کەس برینداربوون کە برینی چواریان سەختە، گومانیش دەکرێت دوو کەس بێسەروشوێن بن.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی بی بی سی BBC ، تەقینەوەکە لە باڵەخانەیەکدا ڕوویداوە کە قوتابخانەی دیزاین و بارەگای سیستەمی پەروەردەی کاسۆلیکی لە شاری ڕووی سانت جاک لە ناوچەی پێنجەمی پایتەختی فەڕەنسا بوە.تەقینەوەیەك لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بوو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە و داڕووخانی دوو باڵەخانە.
بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، بەهۆی ڕووداوەكەوە ٢٤ كەس برینداربوون لەنێویاندا ٤ كەس برینەكانیان سەختە.
نووسینگەی داواكاری گشتی لە فەڕەنسا دەڵێت: تیمە فریاگوزارییەكان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای دوو كەس كە لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا بێ سەروشوێن بوون.
نووسینگەی داواكاری گشتی دەڵێت تا ئێستا هۆكاری ڕووداوەكە ڕوون نەبووەتەوە.
پۆلیسی پاریس دەڵێت: رووداوەكە بەهۆی بۆری گازەوە بووە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە