تەقینەوەیەکی بەهێز لەندەنی هەژاند " هەورێکی گومانئاوی لە ئاسمانی ئەو شارە بەدەرکەوت "
پەیامی کورد ... تەقینەوەیەکی بەهێز لەندەنی هەژاند " هەورێکی گومانئاوی لە ئاسمانی ئەو شارە بەدەرکەوت "
تەقینەوەیەکی بەهێز بە دەنگێکی زۆر بەرز باکووری لەندەنی هەژاند و هەورێک لە دووکەڵ لە ئاسمانی ئەو شارە بەدەرکەوت .
ئەم تەقینەوەیە لە نزیکی ناوچەی ئیزلینگتۆن ڕوویداوە و بە پێی ڕاپۆرتەکانی شاهێدەکانی ئەم ڕووداوە بە هۆی ئەم تەقینەوەیە ، ڕووناکییەکی زۆر بەدی کراوە کە زۆرتر وەکوو هەورە تریشقەیەک خۆی نیشان داوە .
یەکێک لە ووتەبێژانی پۆلیسی لەندەن لەم ڕاستایەدا ووتوویەتی : " ئێمە پەیوەندیگەلێکی زۆرمان هەبووە کە نیشان دەدەن دەنگێکی گەورەی لە ناوچەی ستۆک نۆینگتۆن ، ئیزلینگتۆن و باقی ناوچەکانی لەندەن ەوە بیستراوە .
یەکێکی دیکە لە ووتەبێژگەلی ئاگرکوژێنەوەی لەندەن یش دەڵێ : شک و گومانگەلێکی جۆراوجۆر دەربارەی هۆکاری ئەم تەقینەوەیە دەبیندرێت و تەنانەت هەدنێک دەڵێن کە ئەم ڕووداوە ، بە هۆی بەرکەوتنی بەردێکی ئاسمانییەوە ڕوویداوە .
بە پێی بەڵگەکان ، دەنگی تەقینەوەکە لە هەموو لەندەن لەگەڵ دەردانی بۆنێکی سەرسووڕهێنەری لە ئاسمان ەوە بیستراوە .
هەروەها هەندێک لە کاربەران دەڵێن کە بە هۆی ئەم تەقینەوەیە ئینتەرنێت ، پلاکگەلی کارەبا و مۆدێمگەلی ماڵ لە ناوچەی جێی نیشتەجێ بوونی ئەوان ، پچڕاوە و سووتاوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە