تەقینەوەیەکی بەهێز لە سایتێکی تاقیکردنەوەی مووشەکی ئیسرائیل دا هاتە ئاراوە
پەیامی کورد ... تەقینەوەیەکی بەهێز لە سایتێکی تاقیکردنەوەی مووشەکی ئیسرائیل دا هاتە ئاراوە .
ڕۆژنامەی یەدیعوودت ئاحاروونووت ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵ لە تەقینەوەیەکی بەهێز لە سایتێکی تاقیکردنەوەی مووشەکەی ئیسرائیل دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕۆژنامەیە لە زاری کۆمپانیایەکی درووستکردنی چەک ی تامر کە لە حاڵی تاقیکردنەوەی ماتۆڕی مووشەکێک بوون ڕایگەیاند کە ئەم ڕووداوە بەشێک لە ڕاهێنانەکانی لە حاڵی ئەنجام بوونە .
لە هەمان حاڵدا ڕۆژنامەی هائارتس یش بە ئاماژەدان بە ڕوودانی تەقینەوەیەکی بەهێز لە کارگەیەکی پیشەسازی بەرگری هەستیار لە کاتی تاقیکردنەوەیەک لە ناوەندی ئەم ووڵاتەدا ، ڕایگەیاند کە تاکوو ئێستا ڕاپۆرتێک دەربارەی گیان لەدەستدان لەم ڕووداوەدا ڕانەگەیندراوە .
هائارتس وتی کە ئەم تەقینەوەیە لە کاتی تاقیکردنەوەگەلی ڕۆتین لە لایەن کۆمپانیای چەک سازی تامر دا ڕوویداوە کە لە حاڵی بەرهەم هێنانی مۆتۆرگەلی مووشەکی بە جۆرگەلی جیاوازەوەیە
لە لایەکی دیکەوە دانیشتوانی خۆجەیی ووتوویانە کە دەنگی تەقینەوەیەکیان بیستووە و دووکەڵێکی زۆریشیان بینیوە و هەندێک لەم ڕووداوە فیلمیان هەڵگرتووە .
هەروەها هائارتس لە زاری کۆمپانیای تامر ەوە ڕاپۆرتی دا : ئەمە تاقیکردنەوەیەکی کۆنترۆڵکراوی بێ هیچ مەرجێکی تایبەتی بووە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە