تەقینەوەیەکی بەهێز ڕۆژئاوای کوردستانی هەژاند

پەیامی کورد   ...   تەقینەوەیەکی بەهێز ڕۆژئاوای کوردستانی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێکی سەر بە دەستەی پەروەردەی ئیدارەی خۆسەری تەقییەوە، لە ئەنجامیش دا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوە و گەیندراوەتە نەخۆشخانە.

ئاژانسی هەواڵی باکوور (NPA) بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی سەر بە دەستەی پەروەردە لە ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا تەقییەوە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی برینداربوە، هەروەها زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانەش کەوتووە کە لە شوێنی رووداوەکە نزیک بوون.

ئاماژەی بەوەش کردوە، لەئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە و تەندرووستی قامیشلۆش جەختیکردوەتەوە کە تەندرووستی جێگیرە.

تائێستا هێزەکانی پاراستنی ناوخۆ (ئاسایش) لە رۆژئاوای کوردستان هیچ روونکردنەوەیان لەبارەی تەقینەوەکە بڵاونەکردوەتەوە، چاوەڕێش دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو روونکردنەوەی فەرمی لەلایەن ئاسایشەوە بڵاوبکرێتەوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە