تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لەسەر هێڵی ئاسنی ڕووسیا
پەیامی کورد ... تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لەسەر هێڵی ئاسنی ڕووسیا
دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لەسەر هێڵی ئاسنی ئەو ووڵاتە ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە پشت بەستن بە ڕووسیا توودەی، دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ڕایگەیاند کە پێش ئەوەی شەمەندەفەرەکە بچێتە ناوچەکە، بە هۆی تەقینەوەی بۆمب ەوە، هێڵی ئاسنی ئەو ووڵاتە لە ناوچەی ڤۆرۆنیژ زیانی پێگەیشتووە.
دەزگای ئەمنی جەختی لەوە کردەوە کە لێکۆڵینەوە لە ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە دەزگای هەواڵگری ئۆکراین لە ڕۆژانی 31ی ئایار و 1ی حوزەیران دوو هێرشی تیرۆریستی لەدژی شەمەندەفەرە نەفەر هەڵگرەکانی برایانسک و کورسک ئەنجامداوە.
دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین هەروەها ڕایگەیاند کە بە تەواوی دڵنیایە لەوەی ئەو دوو هێرشە بە ڕەزامەندی زێلێنسکی ئەنجام دراون.
ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە