تەقینەوەیەکی گەورە لە خاڵی سنووری نێوان ئێران بەرەو گومرکی ''ئیسلام قەلعە''  ڕووی دا

پەیامی کورد     ...   تەقینەوەیەکی گەورە لە خاڵی سنووری نێوان ئێران بەرەو گومرکی ''ئیسلام قەلعە''  ڕووی دا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١٣ی فێبریوەری تەقینەوەیەکی بەهێز لە خاڵی سنووریی نێوان ئێران بەرەو گومرکی ''ئیسلام قەلعە'' لە خاكی ئەفغانستان ڕووی دا و بەم هۆیەوە دەیان ئۆتۆمبێلی هەڵگری نەوت و گاز سووتان.

بەکارهێنەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باس لە ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو دەکەن و نووسیویانە کە بە دوای ئەم تەقینەوەیە دەیان ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی ئاگریان گرتووە.

بەرپرسانی ئەفغانستان هەتا ئێستا دەربارەی زەرەر و زیانەکانی گیانی و ماددی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

هەتا ئێستا لە زیانەکانی ئەو ڕووداوە زانیارییەکی وورد بڵاو نەبووەتەوه.

گومرکی ''ئیسلام قەلعە'' لە هەرێمی هەراتی ئەفغانستان یەکێک لە گومرکە گرینگەکانی ئابووری و بازرگانی لە سنووری نێوان ئێران و ئەفغانستانە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە