تەقینەوەیەک لە ئێران چەندین کەسی کردە قوربانی
پەیامی کورد ... تەقینەوەیەک لە ئێران چەندین کەسی کردە قوربانی
مه‌هدی به‌نده‌رئابادی پارێزگاری دامغان ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئامێرێكی گه‌رم كه‌ره‌وه له شوێنی پشوودانی كانێكی خه‌ڵووز ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
مه‌هدی به‌نده‌رئابادی رایگه‌یاندوه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شوێنێكی پشوودان له پارێزگای دامغان روویداوه، ده‌ستبه‌جێ تیمێك له كارمه‌ندانی فریاگوزاری و ته‌ندرووستی و به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی روداوه‌كه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست و چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان.
ووتیشی، "ئه‌م ڕووداوه له كانی خه‌ڵوزی فلۆرین له گوندی تۆی سه‌ر به پارێزگای دامغان ڕوویداوه، حه‌وت كرێكار له ژووری پشودان ئاماده‌بوون، له‌ئه‌نجامیشدا دوو كه‌س به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له ده‌ستداوه و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش بۆ نزیكترین بنكه‌ی پزیشكی گواستراونه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به ووته‌ی شاره‌زایان، "هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بۆ ئامێری گه‌رم كه‌ره‌وه له ژوری پشودان ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له‌لای خۆشیه‌وه، محه‌مه‌د عه‌لی مه‌ته‌ڕی سه‌رۆكی به‌شی فریاكه‌وتنی پزیشكی له زانكۆی سمنان له زانسته پزیشكییه‌كانی ئێران
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە