تەقینەوەیەک لە ناوەندی وەزارەتی ووڵاتی تاڵیبان ڕوویدا

پەیامی کورد   ...  تەقینەوەیەک لە ناوەندی وەزارەتی ووڵاتی تاڵیبان ڕوویدا

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە کابۆل ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەیەک لە مزگەوتێک سەر بە وەزارەتی ووڵاتی کاتی تاڵیبان و هەروەها لە نزیکی باڵەخانەیەکی نوێی ئەم وەزارەتخانایە لە حەوزەی پازدەهەمی شاری کابۆل ڕوویداوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم سەرچاوەیە ، ئەم تەقینەوەیە چەندین قوربانی یشی بە دواوە هەبووە کە تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ژمارەی تەواوی ئەم هەواڵە بڵاو نەکراوەتەوە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە