تەقینەوەیەک لە کارگەی ئاسنی هەولێر ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەیە
پەیامی کورد ... تەقینەوەیەک لە کارگەی ئاسنی هەولێر ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەیە
بە پێی هەواڵ و زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەیەک لە کارگەی ئاسنی هەولێر ڕوویدا و کەسیک گیانی لە دەستدا و سێ کەس بریندارە.
بەگوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لەناو کارگەیەکی ئاسن روویداوە کاتێک چەند کرێکارێک ویستوویانە ئاسنەکان بەمەبەستی تواندنەوەیان بخەنەناو کورەی ئاگر، بەڵام یەکێک لە پارچە ئاسنەکان نارنجۆکێکی کۆن بوە و تەقیوەتەوە.
لەئەنجامی روداوەکەش کە ئێوارەی ئەمڕۆ رویداوە، کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و سێ کرێکاری دیکەش برینداربوون، بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەکانی هەولێر چارەسەریان بۆ کراوە.
بەرپرسانی ناحیەی کەورگۆسک لەبارەی رووداوەکە دەڵێن، تائێستا نازانن هۆکاری رووداوەکە چی بوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەروداوەکە دەستیپێکردوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە