تەقینەوەی بەرفراوان و بەهێز لە کارگەکانی ناوچەی پارچین ی تاران
پەیامی کورد ... تەقینەوەی بەرفراوان و بەهێز لە کارگەکانی ناوچەی پارچین ی تاران
ئاژانس گەلی زنجیرەیی ئێران لەوانەش ئیرنا ، تەسنیم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕوودانی کارەساتی پیشەسازی لە یەکێک لە کارگەکانی ناوجەی پارچین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران هەواڵیان داوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، تەقینەوەی ئاماژە پێکراو شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و بە هۆی ئەم کارەساتەوە تاکوو ئێستا کەسێک گیانی لە دەست داوە و یەکێکی دیکەش بە هۆی برینی زۆرەوە نێردراوەتە نەخۆشخانە .
جێگای ئاماژەدانە کە ناوچەی پیشەسازی پارچین یەکێک لە گرینگترین ناوەندەکانی پیشەسازی ئەتۆمی و مووشەکی ئێران ە و لە ساڵی ٢٠٢٠ یش هەواڵێک لە سەر ڕوودانی تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز لەم ناوەندە بڵاو کرابووەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە