تەقینەوەی مین دیسان قوربانی گرتەوە

پەیامی کورد     ...   تەقینەوەی مین دیسان قوربانی گرتەوە

تەقینەوەکە لە لەوەڕگەکانی ناوچەی "گەنم بان"ی قەسری شیرین سەر بە شاری کرماشان ڕوویداوە و ژنێکی بە تەمەنی بە سەختی بریندار کردووە.

لە تەقینەوەکەدا ژنێکی تەمەن ٥٠ساڵ کە هێشتا ناوی ئاشکرا نەکراوە لە خێوەتی نانکردن دێتە دەر و لە نزیکی خێوەتەکان دا مینێک بەسەروچاویدا دەتەقێتەوە.

بە هۆی تەقینەوەی مین ژنەکە بەسەختی بریندارە و بۆ چارەسەری پزێشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵ دەدات هەموو ئەم مین و تەقەمەنییانە بگەڕێنێتەوە بۆ پاشماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق؛ بەڵام خەڵکی خۆجەیی دەڵێین جگە لە مینە پاشماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی ناوچە و سنوورەکانی ڕۆژهەڵات سەرلەنوێ مینڕێژ دەکاتەوە و ڕۆژ نییە تەقینەوەی مین قوربانی نوێ نەگرێتەوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە