تەقینەوەی مین لە شاری مێهران بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی چوار کەس

پەیامی کورد   ...  تەقینەوەی مین لە شاری مێهران بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی چوار کەس

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار، تەقینەوەی مینی چێندراو لە شاری مێهران کە پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق بووە، کوژراوێك و چوار برینداری لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانگی سووری پارێزگای ئیلام لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی ئەم پارێزگایە ڕایگەیاند کە ئەم ڕووداوە لە سنووری ئێران و عێراق لە نزیک بازگەی "بەهرام ئاباد" لە مێهران ڕوویداوە.

بە وتەی پارێزگاری مێهران، بریندارەکان خەڵکی ئەفغانستان بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی مێهران کراون.


ئەم بابەتە 12026 جار خوێندراوەتەوە