تەقینەوەی کێبڵی ئینتەرنێت لە دەریای سوور... چین پەیوەندی بەوەوە هەیە؟
پەیامی کورد ... تەقینەوەی کێبڵی ئینتەرنێت لە دەریای سوور... چین پەیوەندی بەوەوە هەیە؟
میدیا: بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوەکانی ڕابردوو، وەک تەقینەوەی بۆری گازی نۆرد ستریم لە ئەیلوولی ٢٠٢٢، تاوانباری ڕاستەقینەی پشت زیانەکانی کێبڵی ئینتەرنێت لە دەریای سوور هەرگیز ناناسرێتەوە.
سپۆتنیک بابەتێکتان پێشکەش دەکات کە لەلایەن شرۆڤەکاری لوبنانی "تەمارا باروو" وەوە نووسراوە کە لە ماڵپەڕی "المیادین" بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە پرسێکی هەستیار - تەقینەوەی کابڵی ئینتەرنێت لە دەریای سوور.
کۆمپانیای سیکۆم کە پێشکەشکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ئەفریقیای باشوور ڕایگەیاندووە، کێبڵی ئینتەرنێتی ژێر دەریای کە ئەورووپا بە هیندووستانەوە دەبەستێتەوە، زیانێکی زۆری بەرکەوتووە. میدیاکانی ئیسرائیل حووسییەکانی یەمەنیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە چوار کێبڵی پەیوەندی ژێردەریایی لە دەریای سوور لە نێوان جددە و جیبووتی تەقاندەوە و ئەمەش کێشەی پەیوەندییەکانی لێکەوتەوە. ئەنسارۆڵڵا ڕەتیدەکاتەوە دەستی لەم ڕووداوانەدا هەبێت.
- 16 کێبڵی ژێردەریایی بە دەریای سووردا تێدەپەڕن، کە 17%ی سەرجەم هاتووچۆی ئینتەرنێتی جیهانی دابین دەکات. بڕین یان زیانگەیاندن بەم کێبڵانە دەبێتە هۆی درووستبوونی کێشەی گەورەی پەیوەندی نێوان ئەورووپا و ئاسیا و زیان بە ئابووری جیهانی دەگەێنێت. میدیاکانی ڕۆژئاوا ماوەیەکی زۆرە هۆشداری دەدەن کە حووسییەکان دەتوانن زیانیان پێ بگەێنن.
لە مانگی شوباتدا، دوای ئەوەی کەناڵی تێلێگرامی پەیوەندیدار بە حووسییەکان نەخشەی کێبڵەکانی ژێردەریایی بڵاوکردەوە کە لە دەریای ناوەڕاست، دەریای سوور، دەریای عەرەبی و کەنداوی فارس دەپەڕنەوە، گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.کە ئەنسارۆڵڵا دەتوانێت هێرش بکاتە سەر ئەو کێبڵانە. جگە لەوەش هۆشدارییەکی هاوشێوە لە ماڵپەڕی "ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی کەنداو"دا دەرکەوت.
- یەکەم: زیانگەیاندن بەم کێبڵانە زیان بە ئابووری وڵاتانی دۆست دەگەیەنێت، پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری گەلی چین و یەمەن، هەروەها لە نێوان کۆماری چینی گەل و ئێراندا گرژ دەکات. ئەمەش دەتوانێت پەکین ناچار بکات دەستوەردان لە قەیرانی دەریای سووردا بکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی. لەم حاڵەتەدا پێویستە چین فشار بخاتە سەر لایەنە بەرژەوەندخوازەکان بۆ ئەوەی داوا لە ئەنساروڵڵا بکات هێرشەکانی دەریای سوور ڕابگرێت.
هۆکارێکی دیکە کە ئەگەری تەقینەوەی کێبڵی ئینتەرنێت لەلایەن حووسییەکانەوە ڕەتدەکاتەوە، هەڵوێستی یەکلاکەرەوەیانە بەرامبەر بە شەڕی غەززە. ئەنسارۆڵڵا پشتیوانی لە گەلی فەلەستین دەکات و هەمیشە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی دەریای سوور تەنیا پەیوەندی بەوەوە هەیە کە حووسییەکان دەیانەوێت جیهان ناچار بکەن وەک بزووتنەوەیەکی خۆڕاگری لە قەڵەم بدەن و پشتیوانی لێ بکەن. پەکخستنی کەشتیوانی نێودەوڵەتی و زیان گەیاندن بە ئابووری ووڵاتانی سێیەم ئامانجی یەمەن نییە.
بەڵام لایەنەکەی تر، بۆ نموونە ئیسرائیل و ئەمریکا، ڕەنگە ئارەزووی تەقاندنەوەی کێبڵی ئینتەرنێتیان هەبێت. ئەمریکا هەوڵدەدات ووڵاتانی ئەورووپا و چین هانبدات بۆ بەشداریکردن لە ئۆپراسیۆنی "پاسەوانی خۆشگوزەرانی" (ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوپەیمانییەک بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و بەریتانیا دژی حووسییەکان ئەنجام دەدرێت). دیوەکەی تر دەیتوانی ژێردەریایی لە کەشتی هەڵگرەوە بنێرێت بۆ بڕینی کێبڵەکانی ژێر ئاو.
- هەروەها ئەمریکا دەیەوێت کاریگەری لەسەر چین درووست بکات بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر تاران، کە لە بەرامبەردا داوا لە ئەنسارۆڵڵا دەکات هێرشەکان لە دەریای سوور ڕابگرێت. واشینتۆن پێشتر داوای لە پێکەن کردووە لەو پێوەندییەدا. بەڵام هەڵوێستی چین لەم بارەیەوە ڕوونە: تەنیا کۆتایی هاتنی شەڕ لە کەرتی غەززە هێرشەکانی حووسییەکانی یەمەن لە دەریای سوور دەوەستێنێت.
بێگومان تەقاندنەوەی کێبڵەکانی ئینتەرنێت زیان بە چین دەگەێنێت. وە ئەمەش ڕەنگە پێکەن ناچار بکات دەستوەردان لە قەیرانی دەریای سووردا بکات. بەڵام ئەمە کۆتایی چیرۆکەکە نییە: واشینتۆن ئارەزووی ئازاردانی پێکەنە بۆ ئەوەی چین نەتوانێت ببێتە زلهێزی سەرەکی جیهان.
تا ئێستا ڕوون نییە کە چۆن کێبڵەکانی پەیوەندی ژێردەریاییەکان زیانیان بەرکەوتووە و کێ لە پشتیەوەیە. بە پشت بەستن بە ڕووداوەکانی ڕابردوو، وەک تەقینەوەی بۆری گازی نۆرد ستریم لە ئەیلوولی ٢٠٢٢، تاوانباری ڕاستەقینە هەرگیز ناناسرێتەوە. بەڵام بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین ئەگەر ئەم ڕووداوە دووبارە بێتەوە، ئەوا گرژییەکانی دەریای سوور زیاتر دەبێت و کێبڕکێی نێودەوڵەتی زیاتر دەبێت.
ئەم بابەتە 11498 جار خوێندراوەتەوە