تەقینەوە لە مەخزەنێکی گازی ئاموونیاک لە بەندەرعەباس
پەیامی کورد ... تەقینەوە لە مەخزەنێکی گازی ئاموونیاک لە بەندەرعەباس
سەرۆکی فریاگوزاری هۆرمۆزگان ڕایگەیاند بە هۆی تەقینەوەیەک لە مەخزەنی گازی ئامۆنیاک لە بەندەرعەباس ٧ کەس تووشی ڕووداو بوونە و یەکێک لە بریندارەکان لە شوێنی ڕووداوەکە دەرمان کراوە و ٦ بریندارەکەی دیکەی ئەم ڕووداوە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری پزیشکی دان .
ئۆتۆمبێلگەلی فریاکەوتن و تیمەگەلی کاردانەوەی خێرا تا کاتی سەقامگیربوونی دۆخەکە لە شوێنەکە جێگیربوون .
تاکوو ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە دیاری نەکراوە و سنووری تەمەنی بریندارەکان ٣٠ بۆ ٤٥ ساڵ بووە و تووشی ژەهراوی بوونی هەناسەدان بوونە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە