تەقە لە عەلی باپیر دەکرێت و لەمبارەیەوە کۆمەڵ ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەقە لە عەلی باپیر دەکرێت و لەمبارەیەوە کۆمەڵ ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
ووته‌بێژى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ڕایگه‌یاند دوای هەوڵی تەقەکردن لە ءەلی باپیر ڕایگەیاند ، دوو كه‌س له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى باڵا ته‌قه‌یانكردوه‌و ده‌ستگیركراون و ڕاده‌ستى ئاسایش كراون.
موحه‌مه‌د حه‌كیم ووته‌بێژى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئه‌مشه‌و كاتژمێر ٧:٣٠ دوو كه‌س له‌به‌رده‌م باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى باڵا ته‌قه‌یان كرد‌و له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانى باره‌گا ده‌ستگیركراون و پۆلیس و ئاسایشى سلێمانى هاوكاریان بوه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "دوو كه‌سه‌كه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشن‌و چاوه‌ڕوانى ده‌رئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌كه‌ین".
ئێواره‌ى دوێنێ ته‌قه له‌باره‌گایه‌كى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى كرا و ئەمەش لە کاتێدایە کە له‌كاتى ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا سه‌رۆكى كۆمه‌ڵ له‌باره‌گاكه‌بوو.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە