تەلئەڤیڤ هۆکاری هەلوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامە نەوتییە شاراوەکەی لەگەڵ ئیمارات ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...   تەلئەڤیڤ هۆکاری هەلوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامە نەوتییە شاراوەکەی لەگەڵ ئیمارات ڕاگەیاند   

وەزیری ژینگەی ئیسرائیل هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامە نەوتییە شاراوەکەی لەگەڵ ئێمارات هاوشێوەکردنی بەندەری ئیلات بە خاڵی ترانزیتی نەوتی ئیمارات بە بازاڕگەلی ڕۆژئاوایی ناو برد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، تامار زێند بێرگ وەزیری ژینگەی ئیسرائیل هەواڵی لە هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەی نەوتی شاراوە و نهێنی لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دا کە بەندەری ئیلاتی کردووەتە خاڵێکی ترانزیتی نەوتی ئیماراتی بۆ بازاڕگەلێک بۆ ووڵاتانی ڕۆژئاوایی .

ڕاودیۆ ئەرتەشی ئیسرائیل لە زاری زێند بێرگ ووتی : وەزارەتی داد ووتوویەتی کە ڕێکەوتن ناتوانێت سەربگرێت چوونکە نووسینگەکەی ئیزن و خاوەنداریەتی سنوورداکردنی چالاکییەکانی کۆمپانیای سەر بە ئیسرائیل کە ڕێکەوتنەکەی واژوو کردووە هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتێد پرێس وەزیری ژینگەی تەلئەڤیڤ ووتی : ئەم مامەڵەیە لە سەر وەرەقەیە ، ڕێگایەک بۆ دەست پێڕاگەیشتنی بوونی نییە . ئەوان هیج کات نەوتکێشگەلێکی زیاتر لە ئیزنی ئێستا بە دەستیان ناکەوێت و ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە ڕێکەوتنەکە ناتوانێ سەر بگرێت .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە