تەلەفزیۆنی عەرەبستان دەستپێکردنی ووتووێژ لەگەڵ سووریای پشتڕاست کردەوە

پەیامی کورد   ...  تەلەفزیۆنی عەرەبستان دەستپێکردنی ووتووێژ لەگەڵ سووریای پشتڕاست کردەوە

تەلەفزیۆنی عەرەبستانی سەعوودی شەوی ڕابردوو لە زاری بەرپرسێک لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە ڕاپۆرتیدا کە ڕیاز گفتووگۆی لەگەڵ سووریای بۆ دەستپێکردنەوەی ڕادەستکردنی خزمەتگوزاریگەلی کونسووڵگەری دەست پێکردووە .

پشتڕاست کردنەوەی دەوڵەتی ڕیاز چەند کاتژمێرێک لە دوای ئەوەوە ڕوو دەدات کە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاپۆرتی دا کە سووریا و عەرەبستان لە دوای ١٠ ساڵ پچڕانی پەیوەندییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندی و کرانەوەی باڵیۆزخانەکانی هەر دوو ووڵات گەیشتوونەتە ڕێکەوتن .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە