تەلەفزیۆنی کۆریای باکوور چۆنە ؟

پەیامی کورد    ...   تەلەفزیۆنی کۆریای باکوور چۆنە ؟

لەم ووڵاتە تەنیا ٤ کەناڵی تەلەفزیۆنی بوونی هەیە کە هەموویان لە ژێر کۆنترۆلی دەوڵەت دان و لە کاتژمێرگەلێکی سنووردار لە شەوانەڕۆژدا بەرنامەکانی بڵاو دەکەنەوە .

سەرەکیترین کەناڵی تەلەفزیۆنی کۆریای باکوور کەناڵێکە بە ناوی " کەناڵی ناوەندی کۆریا " کە هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ١٥:٠٠ تاکوو ٢٣:٠٠ بە کاتی خۆجەیی پیوونگ یانگ بەرنامە بڵاو دەکاتەوە .

بەرنامەکانی ئەم کەناڵە لە پشووەکانی ئاخیری هەفتە لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ و لە هەندێک بۆنەگەلی تایبەت زووتر لەوە دەست پێدەکات .

ئەم کەناڵە هەموو ڕۆژێک سێ نەوبەت لە کاتژمێرەکانی ١٧:٠٠ ، ٢٠:٠٠ و ٢٢:٣٠ هەواڵ بڵاو دەکاتەوە .

لە وێنەکەدا وێنەک لە بڵاوکردنەوەی کەناڵی سەرەکی کۆریای باکوور دەبیندرێت .

ئەم کەناڵە بە ڕێژەی وێنەی ٤:٣ بڵاو دەبێتەوە و فیلم گەلی سینەمایی بە شێوەی ڕەش و سپی نەمایش دەکات .

 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە